Zana Natık Kerem
13 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ١٩٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ٣٨ ھەزار و ٤١١ پشکنین، دوو ھەزار و ١٩٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و حەوت کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٥٨ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیش خراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٦٤١ ھەزار و ٦٢٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠٥ ھەزار و ٩٨٠ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.