Zana Natık Kerem
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوی کردەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٦٥١ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، سێ ھەزار و ٩٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٩٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ھەروەھا ٨٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەی شدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٦٥١ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨١٩ ھەزار و ٤٥٥ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٠ ھەزار و ١١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٤٩ ھەزار و ٥٢١ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩ ھەزار و ٦٩٦ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٨٧٢ ھەزار و ٣٨٣ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.