Zana Natık Kerem
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٦١٩ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ٦٧ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ٦٨٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٢٢ھەزار و ٣٢٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٩ ھەزار و ٢٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٣٧ ھەزار و ٧٤٠ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
ــ ٦٨ ھەزار و ٢٠٨ کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٦٨ ھەزار و ٢٠٨ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٢٠٧ ھەزار و ٦٩٩ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.