Abdullah Abdulmanaf Shukur
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID ١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٥٤٣ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ھەزار و ١٣٧ کەس، ٦٦٨ لە ھەولێر، ٥٧٨ لە دھۆک، ٦٥ لە ھەڵەبجە و ٥٤ کەس لە گەرمیان و ٥٠ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ١٩ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، شەش کەس لە ھەولێر، شەش لە دھۆک ، پێنج لە سلێمانی ، یەک کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە ھەڵەبجە.
بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٥٩٢ ھەزار و ١٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، تاوەکو ئێستا ٢٥٦ ھەزار و یەک کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
تا ئێستاش لە ھەرێمی کوردستان چوار ھەزار و ٩٥١ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.