Zana Natık Kerem
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ١٤٢ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، حەوت ھەزار و ١٥١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ھەروەھا ٧٨ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ١٥١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ھەروەھا ٧٨ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەی شدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ، نۆ ھەزار و ١٤٢ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨٣٢ ھەزار و ٢٤٠ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٠ ھەزار و ٢٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٦٨ ھەزار و ٣١٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١١ ھەزار و ١٧٥ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٩٧٨ ھەزار و ٦٠٥ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.