Zana Natık Kerem
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ١٤٩ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٣٧ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٩٢٠ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٤٨٣ ھەزار و ١٤ کەس و لەو ژمارەیەش ١٧ ھەزار و ٧٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٣٤٨ھەزار و ٣٠٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
- ٣٠ھەزار و ٤٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٣٠ھەزار و ٤٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ١٢٧ ھەزار و ٢٧٠ کەس لە عێراق، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.