Ali Makram Ghareeb
18 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2022
کەرکووک-AA
دوای ئەوەی کەسێک لە پارێزگای کەرکووک تووشی پەتایی کۆلێرا بوو، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی شارەکە هۆشدارییەکی لەبارەی مەترسی پەتاکە دا.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کەرکووکدا هاتووە لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە کەسێک لە شارەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆلێرا بووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وەش كراوە كه رەوشی تەندروستی ئه‌و كه‌سه دوای ئەوەی براوەتە نەخۆشخانە باش بووه، داواش كراوه رێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسەکە زیاد بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه هۆشداریی دراوه‌ته رای گشتیی، هاوکات ئاماژه به مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌تایبه‌تی له رێی ئاوه‌وه، راگه‌یه‌ندراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی کەرکووک راشیگەیاندووە کە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستی به هەڵمەتی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان كردووه.