Heman Hussein Yaseen
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2021
ھەولێر - AA
- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی پێنج ھەزار و ٩٣٦ پشکنین، دهرهنجام ٥١٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٦٠ حاڵەت، سلێمانی ٤٣ حاڵەت، دھۆک ٣٨٦ حاڵەت، ههڵهبجه ١٠ حاڵهت و، ئیدارهی گهرمیان ٣٢ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە یهك حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، چوار حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و، شهش حاڵهت له پارێزگای دهۆك و ئیدارهی گهرمیان یهك حاڵهت بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٧١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٤٥ ھەزار و ١٨٨ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٩٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.