Hamdi Moussa
17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ ــ AA
دانیشتنی شاری گەنجە لە ئازەربایجان لە رێورەسمێكدا، تەرمی هەشت كەسیان لەو 13 كەسە بەخاكسپارد كە دوێنێ هەینی لە ئاكامی بۆردومانی سوپای ئەرمینیا بۆسەر گەڕەكی جەواد هان لە شارەكە كوژراون.
دانیشتنی شاری گەنجە لە ئازەربایجان لە رێورەسمێكدا، تەرمی هەشت كەسیان لەو 13 كەسە بەخاكسپارد كە دوێنێ هەینی لە ئاكامی بۆردومانی سوپای ئەرمینیا بۆسەر گەڕەكی جەواد هان لە شارەكە كوژراون. ( Onur Çoban - ئاژانسی ئانادۆڵو )
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند پێنج كەس لەو هەشت كەسەی كە لە گۆڕستانی شاری گەنجە بەخاكسپێردران ئەندامی یەك خێزانن لە نێویاندا دوو منداڵ هەن كە یەكێكیان تەمەن 10 ساڵان بوو و ئەوەی دیكەیش تەمەنی 16 ساڵان بوو.
دوێنێ هەینی شاری گەنجە لە ئازەربایجان لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەرمینیاوە بۆردومانكرا و لە ئاكامدا 13 كەس كوژراون و 45ی دیكەیش برینداربوون و هەروەها 20 خانوویش خاپووركران.
سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی ئازەربایجان رایگەیاندبوو كە بەهۆی هێرشەكانی ئەرمینیاوە لە 27ی ئەیلوولی رابردووە، بۆسەر گوند و ناوچە مەدەنینشینەكانی ئازەربایجان تا ئێستا، 60 كەس كوژراون و 270ی دیكەیش برینداربوون.