Muhammet Kurşun
17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
تاران - AA
لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥٣ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٠ ھەزار و ١٢٣ کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا چوار ھەزار و ١٠٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار کراون.
رەوشی تەندروستی چوار ھەزار و ٧٢١ کەس ناجێگیرە و تا ئێستا، ٤٢٣ ھەزار و ٩٢١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
سیما سادات لاری سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٤٨٢ ھەزار و ٢٦٣ پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوو لە شاری قوم تۆمار کرا.