Hüseyin Yıldız,Göksel Cüneyt İğde,Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
ئاگری - AA
مانگی سووری توركی دەستی هاوكاریی بۆ ئێران كە بە هۆی كارەساتی لافاوەوە، 44 كەس گیانیان لەدەستداوە و 265 كەسیش برینداربوون، درێژكرد.
پێنج بارهەڵگر هاوكاریی مرۆیی لە دەروازەی سنووریی گوربوڵاك لە شارۆچكەی بایەزید سەربە پارێزگای ئاگری بەرەو ئەودیو سنووری توركیا-ئێران بەڕێكران.
لە هاوكارییەكانی مانگی سووری توركیدا، 320 خیوەت، 500 پێخەف، 100 سێتی پاككەرەوە، هەزار و 625 بەتانی، پێداویستیی چێشتخانە بۆ 360 خێزان و 60 گەرمكەرەوە لەخۆدەگرێت.