Fatih Yorgancı
19 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، کە وەکو تیم بەشدارییان لە کێبرکێی گرنگترین فۆتۆگرافی مێدیایی جیھان (Pictures of the Year International' (POY' کردبوو لە بەشى "زنجیرە فۆتۆی تیمە ناوخۆییەکان"دا خەڵاتی کۆتایی بەدەستھێنا.
زینجیرە فۆتۆکانی "دەرگای ھەڵاتن بۆ ئەورووپا" کە لە ٢٠ فۆتۆ پێکھاتبوو و لەلایەن فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەبنم جۆشکون، ئەلیف ئۆزتورک، عارف خوداوێردی یامان، گۆکھان باڵجی و ئۆنور چۆبان پێشکەشکرابوو، کۆبوونەوەی ئەو پەنابەرانەی کە دەیانویست بچن بۆ ئەورووپا لە ئەدیرنە و چاوەڕوانییان لە ناوچەی سنووری وشکایی یۆنان نیشاندەدا.
ئەو کێبڕکێیەی کە لە ساڵی ١٩٤٤وە لەلایەن فاکەڵتیی رۆژنامەوانی زانکۆی میزۆری ئەمریکاوە رێکدەخرێـت، ھەموو ساڵێک لە بواری فۆتۆی مێدیایی لەلایەن لیژنەی داوەری شارەزاوە و بەشێوەیەکی کراوە ھەڵسەنگاندن دەکرێـت و خەڵات لە بەشە جیاوازەکاندا دەدرێت.
- ئاژانسی ئانادۆڵو، پێشتر چوار جار ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە
فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ساڵانی رابردوودا چوار جار خەڵاتی (Pictures of the Year International' (POY' یان بردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٤دا فۆتۆگرافەرەکەی میسر موسعەب ئەلشامی، لە ساڵی ٢٠١٥دا فۆتۆگرافەرەکەی پیرو سباستیان کاستێنادا و لە ساڵی ٢٠١٦دا فۆتۆگرافەکەی غەززە مستەفا حەسونە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا فۆتۆگرافەرەکەی ئیستانبوڵ ئەلیف ئۆزتورک خەڵاتەکەی بردووەتەوە.