Muhammet Ali Kemal
11 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2016
لەو كۆبوونەوەیەدا كە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی كۆمكاری عەرەبدا ساز كرا، كاندیدی وڵاتی میسر ئەحمەد ئەبوغێت، بە سكرتێری گشتیی نوێی كۆمكارەكە هەڵبژێردرا
ئەبوغێت كە تاكە كاندید بوو، دوای هەڵبژاردنی لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی كۆمكاری عەرەبییەوە، بووە هەشتەمین سكرتێری كۆمكارەكە.
لەپێش كۆبوونەوەكەوە قەتەر تێبینی هەبوو لەسەر ئەحمەد ئەبوغێت بەڵام دواتر دەنگی پێدا.