ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌مه‌ودوا به ئه‌مینی مانه‌وه‌ی هه‌ر شوێنێك كه ئێمه پێی تێدهنێین، زۆر گرنگه. به هه‌مان شێوه ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاری له مه‌یدانه‌كه‌دا كاتی ده‌وێت. له میانی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا زۆر خێراتر گه‌مارۆی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌درێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و داوای سه‌ركه‌وتنی كرد بۆ سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا كه ئه‌مڕۆ پێ ده‌نێته رۆژی ٣٢همینییهوه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌زار و ٧١٥ تیرۆریست له چالاكی خراون و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ٣٢شههیدیان داوه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی ژیانی هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌خرێته مه‌ترسی و زیان به هاووڵاتییانی سڤیل نه‌گه‌یه‌نرێت به هه‌ستیارییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه وا ده‌رده‌كه‌وێت هێواش پێشڕه‌ویی ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند "به‌ڵام پێویسته هیچ كه‌سێك ئه‌و راستییه‌ی له‌بیرنه‌چێت كه ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌چووین بۆ ئه‌وێ تاوه‌كو هه‌رچییه‌ك دێته به‌رده‌ممان بیڕووخێنین و بیستووتێنین. ئێمه بۆ ئه‌وه چووینه‌ته ئه‌وێ تاوه‌كو بیكه‌ینه شوێنێكی جێگه‌ی ژیان كه ئاسایشی تێدابێت بۆ سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه تا ئێستاش له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا ده‌ژین".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ له‌مه‌ودوا به ئه‌مینی مانه‌وه‌ی هه‌ر شوێنێك كه ئه‌وان پێی تێدهنێین، زۆر گرنگه و رایگه‌یاند "به هه‌مان شێوه ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاری له مه‌یدانه‌كه‌دا كاتی ده‌وێت. له میانی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا زۆر خێراتر گه‌مارۆی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌درێت. به‌وشێوه‌یه‌ش رێگه له هاتنی هاوكاریی له ده‌ره‌وه بۆ شاره‌كه و بۆ ناوچه‌كه ده‌گیرێت و رێكخراوی تیرۆریستییش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نامێنێت كه سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا بكات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیشانی ئه‌وانه‌ی بده‌ن كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆره‌وه له باشووری توركیا وڵاته‌كه‌یان دهوربدهن و گوتی: "ئه‌مه كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه".
گوتیشی: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هێڵه سووره‌كانی توركیا و گه‌لی تورك له‌به‌رچاو ناگرن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئێمه ئه‌م هێڵه سوورانه له‌سه‌ر ناوچه‌وانمان ده‌نه‌خشێنین و ئه‌وه‌ی كه نیشانی بده‌ین بوونمان هه‌یه، قه‌رزی سه‌ر شانمانه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "كه‌سانێك پرسیویانه شه‌قازله‌ی عوسمانیی چییه. ئه‌وان ئه‌گه‌ر متمانه به مێژوونووسه‌كانی ئێمه ناكه‌ن با لانیكه‌م ئه‌و كتێبانه بخوێننه‌وه كه مێژوونووسه خۆرئاواییه‌كان سه‌باره‌ت به مێژووی عوسمانیی نووسیویانه. له باپیرانیان یان له باوكی ئه‌وانه بپرسن كه له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا له چاناككاله له كوتولئاماره یان به‌ره‌كانی دیكه‌دا جه‌نگاون بپرسن شه‌قازله‌ی عوسمانیی چییه. ئه‌گەر زیاتر مه‌راقیانه با بێنه عه‌فرین. با فێرببن كه له پرسین و به‌دواداچوون له‌وه‌ی كه ئه‌و زلـله‌یه له كه‌سێك نه‌دراوه حه‌قی نه‌بێت. رابردووی ئه‌م گه‌له ئازیزه نه په‌ڵه‌ی داگیركاری هه‌یه، نه كۆمه‌ڵكوژی. ته‌نانه‌ت كاتێک به‌رگری له‌خۆیشی ده‌كات وژیدان و ره‌وشتی له‌ده‌ست نادات، له‌به‌رئه‌وه ئاراسته‌كردنی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بۆ گه‌لێكی وا قسه هه‌ڵبه‌ستنه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئێستادا زۆر درۆ و هه‌ڵبه‌ستراو فڕێدراون بۆ ناشرینكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵومان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی راگه‌یاندن و زانیاریمان و دامه‌زراوه میدیایه‌كانی دیكه‌مان هه‌موویان ئه‌و درۆیانه به‌خێرایی بخه‌نه‌ڕوو و به راستیه‌كان قسه ههڵبهستێرهكان ده‌رس داده‌ن. ئاشكراکردنی ئه‌و ریاكارانه‌ی ئێمه به‌خۆیان تێكه‌ڵده‌كه‌ن به به‌شێك له‌م به‌ره‌نگاریه مه‌زنه ده‌بینین و گرنگیی پێده‌ده‌ین".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانیان له هه‌موو هاووڵاتییان و دۆستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جۆره هه‌ڵبه‌ستراوانه دژ به توركیا بدۆزنه‌وه و راستیه‌كه‌ی بخه‌نه‌ڕوو و گوتی: "توركیا هه‌میشه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی وه‌ك دواین ئه‌گه‌ر و وه‌ك هۆكاری ناچار بینیوه و به‌كارهێناوه. ساڵانێك چاوه‌ڕوانمان كرد له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی به‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه بگرین كه له رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی سووریاوه ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌كرا. ته‌ماشامانكرد ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌و شوێنه‌ی ده‌بوو كه‌مبێته‌وه به‌رده‌وام زیادی ده‌كرد و سنوورهكهمانی ده‌به‌زاند، له‌ناو خاكه‌كه‌ماندا زیاد ده‌دات. ئیدی جگه له ئۆپه‌راسیۆن چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بینی".
گوتیشی: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دوای ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له تیرۆریستان پاككرایه‌وه، بووه شوێنێك كه هه‌م بۆ ئێمه هه‌میش بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌وێ ئارامیی و ئاسووده‌یی باڵی به‌سه‌ردا كێشا. ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ن دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌رچاوه‌ی داعش و هێرشه‌كانیش له وڵاته‌كه‌ماندا له‌ناوبران. له عه‌فرین، ئیدلب، منبجیش هه‌مان شت ده‌بێت. له گرێ سپییه‌وه تا قامیشلۆ به‌درێژایی سنووره‌كانمان هه‌موو شوێنێك وای لێدێت. تا له‌ناوبردنی دواین تیرۆریست هه‌م بۆ داهاتووی خوشك و برایانمان له‌وێ هه‌میش بۆ ئاسایشی خۆمان، خه‌باتمان له ته‌واوی ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

