Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmood Hasan
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران ده‌ستیكردووه به كشانه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنان له سووریا، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكی ئه‌و سزایانه‌یه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندوویه‌تی.
مۆرگان ئۆرتاگوس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له بارەگای وه‌زاره‌ت، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كاریگه‌ری ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی کە ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و سزایانه كاری خۆیان كردووه و ئێران كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبووه دووچاری ئاسته‌نگ بووه له پشتیوانیکردنی گرووپه بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه‌دا و گوتی:
''كه‌مپینه گه‌وره‌كه‌مان له‌سه‌ر ئێران، بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی رژێمی ئێران داڕێژراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی پاره وشك ده‌كات كه گرووپه بریكاره‌كان پشتیان پێ به‌ستووه و كار بۆ ئه‌و رژێمه ده‌كه‌ن. بۆ یه‌كه‌مجار حزبوڵڵا بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌ستی به خواستنی بەخشیش كردووه. كه‌مپینه‌كه‌مان كار ده‌كات''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به هۆی كێشه‌ی ماددی ئێرانه‌وه حزبوڵڵا ده‌ستیكردووه به كشانه‌وه له سووریا و گوتی: ''كشانه‌وه‌ی چەکدارانی حزبوڵڵا له سووریا ئه‌نجامی ئه‌و سزایانه‌یه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندوویه‌تی''.
مۆرگان ئۆرتاگوس راشیگەیاند کە ئەو سزایانەی بە تایبەت خراوەتە سەر کەرتی نەوتی ئێران، کاریگەریی خراپی کردۆتە سەر بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، سوپای پاسداران و رژێمی بەشار ئەسەد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رەخنەی لە هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد گرت بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب و دەورووبەری و گوتی: "ئەم هێرشانەمان بە تێبینی نووسیوە. ئێمە نیگەرانین لەم هێرشانە و بەردەوام دەبین لە باسکردنی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی هێرشەکانەوە دەکەونەوە".
-هەڕەشەی ئەمریکا لەسەر S-400
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس لەبارەی کاردانەوەکانی ئەمریکا بەرامبەر کڕینی مووشەکی S-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە رایگەیاند کە تورکیا ئەندامێکی کۆنی ناتۆیە و لە جەنگی دژبە داعشدا رۆڵێکی هەستیاری گرتبوویە ئەستۆ و گوتی: "سەرەڕای ئەمە لەبارەی S-400 گۆڕانکاری لە هەڵوێستماندا رووینەداوە. ئەگەر تورکیا S-400 بکڕێت ئەوا ئەنجامی زۆر جددی و راستەقینەی لێدەکەوێتەوە".