Betül Yürük,Rewa Mahmood Hasan
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جێمس جێفری لەبارەی دەنگۆی جارێکی تر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمەوە لە سووریاوە گوتی، "ئەگەر بەڵگەی روون و ئاشکرا بدۆزینەوە دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمەوە بەرامبەر خەڵکەکەی، ئەمریکا هەنگاوی پێویست دەنێت لەوبارەیەوە".
جێفری بەشداری لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەربارەی پێشهاتەکانی سووریا و دواتر وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پێکدادانەکانی ئیدلب هەڕەشە لە ئاشتی و ئارامی نێودەوڵەتی دەکات و جەختی کردەوە کە دەبێت هەرچی زووترە لێکتێگەیشتنی ئیدلب و ئاگربەست جێبەجێ بکرێت و گوتی، "ئەو پێنج وڵاتەی بۆ ئاسایشی خۆیان لە سووریا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدەن مەترسی ئەوەیان هەیە هێزە سەربازییەکانیان پێكدابدەن".
جێمس جێفری ئاماژەی بە گفتوگۆی جێبەجێ کردنی بریاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرۆسەی سیاسیی کرد کە لە شاری سۆچی رووسیا ئەنجام دراوە و گوتی، لەبارەی ئاگربەستی ئیدلب و پێکهێنانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوورەوە هیچ هەنگاوێکیان نەبینیوە.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جێمس جێفری لەبارەی دەنگۆی جارێکی تر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هۆشداری دایه رژێمی سووریا و گوتی، "ئەگەر بەڵگەی روون و ئاشکرا بدۆزینەوە دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمەوە بەرامبەر خەڵکەکەی، ئەمریکا هەنگاوی پێویست دەنێت لەوبارەیەوە".
جێفری ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان زۆر لە بوونی ئێران لە سووریا و هەڕەشەکانی لەبەرامبەر هاوپەیمانەکانی ناوچەکەیان نیگەرانن.