Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
تاران - AA
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەئی رایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەن و هەموو بەرپرسانی ئێران هەمان بۆچوونیان هەیە.
خامنەئی لە تارانی پایتەخت لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆدا کۆبوویەوە و گوتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە هەوڵەکانی دانوستان کرد لەگەڵ ئەمریکا.
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیکردەوە کە ئێران بەهیچ شێوەیەک کێشەی لەگەڵ وڵاتانی دیکە نییە بەتایبەت یەکێتیی ئەورووپا و ئاشکرایکرد، دەکرێت لەگەڵ ئەواندا دانوستان ئەنجام بدرێت و گوتی: "ئەوەی لە دانوستاندا گرنگە دیارییکردنی ئەو پرسەیە کە دەتەوێت دانوستانی لەسەر بکەی. ئێمە لەسەر هەموو پرسێک دانوستان ناکەین. بنەما سەرەکییەکانی شۆڕش و توانای بەرگریی وڵات قابیلی دانوستان نییە".
عەلی خامنەئی ئاشکرایکرد کە هەموو بەشە جیاجیاکانی وڵات هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ناکرێت دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکەن و گوتی: "ئێران بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکادا دانوستان ناکات. وەک پێشتریش گوتوومانە هۆکاری ئەنجامنەدانی دانوستانی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا ئەمانەن: یەکەم هیچ سوودێکی نییە و دووەمیش زیانی هەیە".
لە بەشێکی تردا عەلی خامنەئی ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری وەستاندنی بەشێک لە ماددەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی کارێکی راستە و گوتی:
"تەکنەلۆجیای ئەتۆمی ئێران هۆکارێکی گەورەی فشارە. سەرەڕای ئەوەی لەبواری ئەتۆمیدا خاوەن توانای تەکنیکی و زانستین، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین. چونکە لەڕووی ئایینەوە چەکی ئەتۆمی و کیمیایی و کۆمەڵکوژ حەرامە. تەنانەت ئەگەر بە ئامانجی هەڵگرتنیشی بێت لە کۆگاکاندا و دروستکردنی چەکی کۆمەڵکوژ هەڵەیە، بە کارێکی نالۆجیک و نا عەقڵانی دەبینین. چونکە لەو دۆخەدا وڵات بڕێکی زۆر خەرجی دەکات و بوودجەی بۆ تەرخان دەکات، بەڵام سوودی لێ نابینێت".