29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رقاڵی تۆماركردنی كلیپێك بوون له گه‌راجێكی شاری هۆوستۆن له ویلایه‌تی تێكساس'ی ئه‌مریكا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌یش بریندار بوون.
میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه ژماره‌یه‌ك كه‌س له ناو ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌یان له‌و كه‌سانه كردووه كه له ناوچه‌ی هاریس سه‌رقاڵی تۆماركردنی كلیپێكی گۆرانی بوون.
حاكمی كارگێڕی هۆوستۆن، ئێد گۆنزالێز به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه به‌لایكه‌م حه‌وت كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی و سه‌رجه‌میان گولله‌یان به‌ركه‌وتووه.
گۆنزالێز ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوو كه‌س هه‌ر له‌وێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش برینداریش گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی هاریس، كاپتاین جه‌ی شاننۆن'یش رایگه‌یاندووه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هێرشه‌كه ئه‌نجام دراوه.