Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu,Adham Kako
28 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
وێڕای راگرتنی هێرشه‌كانی رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه چه‌كداره بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر ئیدلب، كه‌چی له ماوه‌ی سێ رۆژدا ٤٧ هه‌زار سڤیلی دیكه ئاواره بوون بۆ ناوچه‌كانی نزیك له سنووری توركیا.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی كاروباری سووریا، محمه‌مه‌د حه‌للاج كه زانیاری كۆده‌كاته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: " وێڕای راگرتنی هێرشه‌كانی رووسیا و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه چه‌كداره بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر ئیدلب، كه‌چی له ماوه‌ی سێ رۆژدا ٤٧ هه‌زار سڤیلی دیكه ئاواره بوون بۆ ناوچه‌كانی نزیك له سنووری توركیا".
حه‌للاج تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌ی ئاواره‌بووانی ئه‌م چه‌ند رۆژه به ته‌واوی دیاری بكه‌ن، گوتی: "چه‌ند رۆژێكه هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام خه‌ڵك به‌رده‌وامه له كۆچ كردن".