Islam Doğru
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
تا ئێستا له ئه‌مریكا زیاتر له ١٧ ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داوه كه بڕیاره رۆژی سێی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی ماڵپه‌ڕێک كه زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگدانی پێشوه‌خت كۆده‌كاته‌وه، به‌ناوی پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، تا ئێستا ١٧ ملیۆن و ١١٤ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌س له‌رێگه‌ی پۆست و نامه‌وه ده‌نگیان داوه.
هه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، كالیفۆرنیا و تێكساس له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌دا دێن كه زۆرترین ده‌نگدانی پێشوه‌خت تیایاندا دراوه و تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا داوایان كردووه له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگبده‌ن.