Sarmand Hameed
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دەسەلاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کراوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆی ئەو پێشهات و ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە لەگەڵ هەنگاونان بۆ چۆنییەتی چارەسەرکردنیان کراوە.