Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
مەریەم باڵتاجی تەمەن 106 ساڵ لەگەڵ كچە تەمەن 78 ساڵییەكەی و نەوەكانیدا چووە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی دا.
مەریەم باڵتاجی كە لە گوندی باشكیۆی سەربە شارۆچكەی گیونەی سو دەژی، بەیارمەتی نەوەیەكی و بووكێكی سەردانی خوێندنگەی باشكیۆی كرد لە شارۆچكەكە و دەنگی دا.
دوای دەنگدانی باڵتاجی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە لەكۆندا سەختی زۆری چەشتووە بەڵام ئێستا خاوەنی هەموو شتێكە.
باڵتاجی رایگەیاند كە نەوەكانی خزمەتی دەكەن و پێویستی بە هیچ شتێك نییە.
مستەفا باڵتاجی نەوەی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو خزمەتی نەنكی دەكات و گوتی: "نەنكم هەمیشە دەنگدەدات. لەبەرئەوەی زۆر بەساڵاچووە دەنگدان سەختە بۆی، بەڵام ئێمەش لەپێناو سەقامگیریدا یارمەتی دەدەین دەنگەكەی بدات. لەبەرئەوە ئەركی خۆمان بەجێهێنا".
مستەفا رایگەیاند كە بەرپرسان پەیوەندییان پێوەكردووە و پێیانراگەیاندووە مووچەی بەساڵاچووان بۆ نەنكی ببڕنەوە، بەڵام قبووڵی نەكردووە.