ئه‌مریكا.. داوای "كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له"ی لیژنه‌ی دادی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كرێت
- ئه‌ندامی باڵای لیژنه‌ی دادی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پاتریك لێهی داوایكرد لیژنه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئێف بی ئایی كردووه‌ته ئامانج، سازبكات.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئه‌ندامی باڵای لیژنه‌ی دادی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پاتریك لێهی داوایكرد لیژنه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئێف بی ئایی كردووه‌ته ئامانج، سازبكات.
پاتریك لێهی كه سه‌ر به پارتی دیموكراته له نامه‌یه‌كدا بۆ لیژنه‌ی داد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه دۆناڵد تره‌مپ ئێف بی ئایی كردووه‌ته ''كاڵایه‌كی سیاسیی''.
ئه‌ندامی باڵای لیژنه‌ی دادی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، پاتریك لێهی كه دوای ده‌ركردنی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئێف بی ئای، ئاندرو مه‌ككه‌یب داوای كۆبوونه‌وه به‌په‌له‌كه‌ی كردووه، رایگه‌یاندووه:
''سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، ئێف بی ئایی كردووه‌ته ئامانج. ده‌ترسم له‌وه‌ی كه زیان به ئێف بی ئای و به واتایه‌كی بەرفراوانتر زیان به دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نرێت. ئه‌م دۆخه له سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه گرنگتره كه تیایداین و پێویسته به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پارته‌كانمان ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاو بهاوێژین''.
هێشتا لیژنه‌كه بڕیاری سه‌باره‌ت به واده‌ی سازكردنی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌داوه.
لای خۆیشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری سی ئای ئه‌ی، جۆن برێنن له كاردانه‌وه‌یه‌كدا به تره‌مپ راگه‌یاندووه ''نا‌توانیت ئه‌مریكا بڕووخێنیت، ئه‌مریكا به‌سه‌ر تۆدا سه‌رده‌كه‌وێت''.
رۆژی هه‌ینی وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، جێف سێشنز ئاشكرای كرد به‌ر له دوو رۆژ له خانه‌نشین بوونی، ئاندرو مه‌ككه‌یب-ی له كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن