Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
نیویۆرك- AA
زاوای سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و راوێژكاری پێشكه‌وتووی ناوبراو، جارد كوشنه‌ر ئاشكرایكرد دوای ره‌مه‌زان پلانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ماوه‌یه‌كی درێژه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، راده‌گه‌یه‌نن.
جارد كوشنه‌ر له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایم له نیویۆرك، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل-ئه‌مریكا، تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقجی و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووسیا، دا.
كوشنه‌ر باسی له‌وه‌كرد بڕیار وابوو پلانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ پێشكه‌ش بكرێت به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له ئیسرائیل درا، پرۆسه‌كه دواكه‌وت و له ئێستادا بڕیاره له‌دوای كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان، پلانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
راوێژكاری پێشكه‌وتووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی له دركاندنی ورده‌كاریی پلانه‌كه به‌دوورگرت و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌وه‌ش نه‌دا كه ئایا له پلانه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت پشتیوانیی لێكراوه یان نا.