Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
واشنتۆن- AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، جۆ بایدن بڕیاریداوه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠دا له ركابهرییهكاندا به‌شداریی بكات و رۆژی پێنج شه‌ممه به‌ربژێریی خۆی بۆ كاندیدبوون ئاشكراده‌كات.
به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌سانی نزیكی جۆ بایدن بۆ میدیای وڵاته‌كه‌یان داویانه، ناوبراو به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت بایدنی ته‌مه‌ن ٧٦ ساڵ كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه چاوه‌ڕوانی بڕیاری به‌شدارییكردن یان به‌شداریینه‌كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كرێت، رۆژی پێنج شه‌ممه له رێگه‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆییه‌وه به‌ربژێریی خۆی بۆ كاندیدبوون له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراته‌كان، ئاشكراده‌كات.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كه‌ی بایدن بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی كه "به‌سه‌ر كاندیدی كۆماریخوازه‌كان، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپدا سه‌رده‌كه‌وێت و تاكه كاندیدی پارتی دیموكراته‌كانه كه ده‌توانێت كۆده‌نگیی له نێو هه‌موو پارته‌كه سه‌باره‌ت به خۆی درووستبكات".
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا كه بڕیاره رۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌بچێت، زیاتر له ٢٠ كه‌سایه‌تی ركابه‌ریی له‌سه‌ر كاندیدبوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌یی كاندیدی كۆماریخوازه‌كان بێت.