Dildar Baykan
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
ژماره‌ی قوربانیانی ئاگره‌كه‌ی دارستانی نزیك ناحیه‌ی گاتڵینبێرگی سه‌ربه ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مریكا گه‌یشته 11 كه‌س.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ناوخۆی ناوچه‌كه، ئاگره‌كه له ده‌وروبه‌ری چیاكانی گره‌یت سمۆكی، زیانی گه‌یاندووه به سه‌دان خانوو و شوێنی كار، هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌ش چوار ته‌رمی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین ئامار ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 11 كه‌س.
هه‌روه‌ها به‌رپرسان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوه‌ندێكی بانگه‌وازیان دامه‌زراندووه تا خه‌ڵكی بتوانن زانیاری‌یان پێ بده‌ن، به هه‌ستیاریشه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك ده‌كه‌ن كه پێیان ده‌گات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی سڤیر، لاری واته‌رس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و پێشبینی بەرزبوونەوەی ژماره‌ی قوربانیان ناكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی باران ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه و ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌رده‌وامبوو، هاوكار بوو له كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌وته‌وه، رێوشوێنی تهواوهیش گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئاگره‌كه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه 14 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ناحیه‌كه و گه‌شتیاران گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان و، لانی كه‌م 700 بینا به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وشكه‌ساڵی له ئه‌مریكا زیادی كردووه، له زۆر ویلایه‌تدا به تایبه‌تی له كالیفۆرنیا زیانی به كه‌رتی كشتوكاڵ گه‌یاندووه و بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌كاندا، ئه‌وه‌ش زیانی گیانیی و ماڵی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.