Hemn Osman
04 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2016
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هاوپه‌یمانییه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سعوودیه كردۆته‌وه و داوا له ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ده‌كات كه به‌هۆی تاوانه‌كانی ئێران كه له سووریا، عێراق و یه‌مه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات و ده‌ست له كاروباری ناوخۆی سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو وه‌رده‌دات، هه‌مان هه‌نگاوی به‌رامبه‌ری بگرنه به‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له كۆمكاری عه‌ره‌بی كراوه هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنكاریه‌ی ئێران و به‌هۆی پشتیوانی كردنیشی له تیرۆر، له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ده‌ربكرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "حكوومه‌تی تاران، به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی ئێران ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌زاران كه‌سی له ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته له سێداره داوه، هه‌روه‌ها هاوشان له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بوونه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س و ده‌ربه‌ده‌ربوونی 13 ملیۆن كه‌سی دیكه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته پێداگری بكرێت له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران و هه‌نگاوی پێویستی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر".
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه پێویسته پشتیوانی و هاوكاری گه‌لی سووریا و سوپای ئازادی سووریا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی ئێران شكست بخوات كه ئامانج لێی كاولكردنی ناوچه‌كه و دابەشكردنی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه.