Hakan Çopur
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
نیویۆرك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاری سه‌پاندنی سزایانداوه به‌سه‌ر هه‌ندێک كۆمپانیای چین و كه‌سایه‌تی چینی‌دا، كه به ئه‌نقه‌ست به‌رده‌وامبوون له كڕینی نه‌وت له ئێران.
له كۆنفرانسی ''یه‌كێتیی دژ به ئه‌تۆمیی ئێران'' كه له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا سازكرا، پۆمپیۆ سزای نوێی راگه‌یاند.
پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد كه بڕیاریان داوه سزا به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی Çinli Cosco Shipping Tanker Co. و China Concord Petroleum Co.ی چینی و هه‌ندێک كه‌سایه‌تی چین-دا بسه‌پێنن كه به ئه‌نقه‌ست به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت له ئێران و، به‌و شێوه‌یه‌ش سزاكانی سه‌ر ئێرانیان پێشێلكردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ، باسی له‌وه كرد كه ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره له ناوچه‌كه‌دا ''كرده‌ی كاولكاری'' ئه‌نجام ده‌دات و، كاتی ئه‌وه هاتووه گه‌لانی جیهان یه‌ك بن دژ به ئێران.
هاوكات له‌گه‌ڵ گوته‌كانی پۆمپیۆدا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هاووڵاتی چیندا كۆمپانیا چینییه‌كانی وه‌ك Cosco Shipping Tanker Co, China Concord Petroleum Co, Kunlun Holding Company, Kunlun Shipping Company و Pegasus 88 Limited خراونه‌ته چوارچێوه‌ی سزاكانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ چوارشەممە له میانی گوتارێكیدا كه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كرد رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر ئێران به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا سزاكانی سه‌ری زیاترده‌كه‌ن''.