Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2019
ئیدلب - AA
له سووریا له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانیی و زه‌مینییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" پێنج هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداربوون.
هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له رۆژانی ٢٥-٢٦ی نیسانه‌وه به‌دواوه، كه كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی گره‌نتیكار له ئاستانا به‌ڕێوه‌چوو، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشی چڕی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب به‌ره‌وڕووی هێرشی چڕی ئاسمانیی بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی به‌رگریی شارستانیی، له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا پێنج هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
به‌و شێوه‌یه‌ش له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب" لانیكه‌م ٢٧ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.