Kasım İleri
06 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) پیته‌ر کوک ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد پشتیوانیی داواکارییه‌که‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی چۆڵکردنی شنگال له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه ده‌که‌ن و جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه بوونی په‌که‌که له‌و ناوچه‌یه مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانییه.
پیته‌ر کوک له‌کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌باره‌ی داواکارییه‌کانی هه‌ریه‌ک له حه‌یده‌ر عه‌بادی و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی چۆڵکردنی شنگال له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه، کوک گوتی: ''پشتیوانیی له‌گوته‌کانی عه‌بادی له‌وباره‌یه‌وه ده‌که‌ین، ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ببێته مایه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانیی بۆ ئێمه''.
گوته‌بێژه‌که‌ی پێنتاگۆن جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه که په‌که‌که له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریکادایه و رایگه‌یاند:
''عێراق وڵاتێکی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه. سه‌رۆکوه‌زیران ۆهیدهر عه‌بادیش به‌ناوی ئه‌و وڵاته‌وه قسه ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه پشتیوانیی هه‌موو گوته‌یه‌کی ده‌که‌ین که پێویسته بیکات''.