Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن) پیته‌ر کوک رایگه‌یاند: ''ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا پێزانینیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین به‌کارهێنانی بنکه‌که به‌رده‌وام بێت''.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به گوته‌کانی هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته فیکری ئشک که رایانگه‌یاندبوو ''به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئینجیرلیک له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه و پشتیوانیی نه‌کردنی تورکیا له‌ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌لبابدا، مایه‌ی تێڕامانه''، پیته‌ر کوک رایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌تان له نه‌قیب جۆن دۆریان بسیت که بنکه‌ی ئینجیرلیک چه‌ند گرنگه و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند به پێزانینه‌وه له‌به‌کارهێنانی بنکه‌که ده‌ڕوانێت. کۆبوونه‌وه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیادا درێژه‌ی هه‌یه''.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ئاشتۆن کارته‌ر له‌گه‌ڵ هاوتا تورکییه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به گوته‌کانی به‌رپرسانی حکوومه‌تی تورکیا له‌باره‌ی بنکه‌ی ئینجیرلیکه‌وه، هیچ قسه‌یه‌کی کردووه، گوته‌بێژه‌که‌ی پێنتاگۆن رایگه‌یاند:
''کۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکه‌کاندا درێژه‌یان هه‌یه. ناچمه ناو ورده‌کاریی هه‌موو ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌نجاممانداوه به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له ئینجیرلیکه‌وه و با دووباره ئه‌وه‌ش بڵێمه‌وه که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا پێزانینیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین به‌کارهێنانی بنکه‌که به‌رده‌وام بێت''.
پیته‌ر کوک راشیگه‌یاند: ''هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریکا به‌رده‌وامن له چڕکردنه‌وه‌ی تواناکانیان له‌دژی داعش''.