Abdullah Shukur
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى فه‌ڕه‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فرانسوا دیلاترى رایگه‌یاند كه ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێى پێشنیارى گواستنه‌وه‌ى سێ گرووپى تیرۆریستى چه‌كدار له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات و بڕیارى ئاگربه‌ست له سووریا كه تاكو ئێستا نه‌خراوه‌ته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر داواى به‌ریتانیا و فه‌ڕنسا به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بڕیارى ئاگربه‌ستى له سووریا به شێوه‌یه‌كى به‌په‌له و داخراو كۆبووه‌وه.
پێش كۆبوونه‌وه‌كه دیلاترى به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند كه، رژێمى ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له هێرشەکانی بۆ سه‌ر غوته‌ى رۆژهه‌ڵات گه‌ماڕۆدراو و بۆردومانكردنى خه‌ڵكى سڤیل و پێشێلكردنى بڕیارى ئاگربه‌ستى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
دیلاترى ئاشكراشى كرد كه رێگه نه‌دان به گه‌یشتنى هاوكارى مرۆیى له لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه جێگه‌ى قبوڵكردن نییه، راشیگه‌یاند كه سه‌ركۆمارى فه‌ڕه‌نسا، ئێمانویڵ ماكرۆن به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به هاوتا رووسى، توركى و ئێرانییه‌كانى له‌باره‌ى دۆخى سووریاوە كردووه.
دیلاترى راشیگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى پێشنیارى گواستنه‌وه‌ى سێ گرووپى تیرۆریستى چه‌كدار له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات دەکرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى سوید له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئۆلۆف سكۆگ رایگه‌یاند كه تاكو ئێستا بڕیارى ئاگربه‌ستى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سكۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه رژێمى سووریا به شێوه‌یه‌كى ههرهمهكى به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات و بانگهێشتى جێبه‌جێكردنى بڕیارى ئاگربه‌ست و گواستنه‌وه‌ى برینداران و ناردنى پێدوایستی پزیشکی بدرێت.