Mustafa Keleş,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسل له‌ژێر ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش تا ئێستا له ناوخۆی عێراق ئاواره بوون،راگەیاند و ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئاوارەکان بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە حه‌وت هه‌زاری کەسی تێپه‌ڕاندووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی رێكخستنی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵه‌وه ئاوارە و ده‌ربه‌ده‌ربوون حه‌وت هه‌زاری کەسی تێپه‌ڕاندووه، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارهیە روو له زیادبوون بكات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌وانه‌ی ئاوارە بوون له ناوخۆی ولاتدا ماونه‌ته‌وه و، زۆربه‌یان په‌نایان بۆ كه‌سوكار و ناسراوه‌كانیان بردووه، هه‌ندێک خێزانیش پاش رزگارکردنی ناوچەکانیان و ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ته‌واوی ئه‌و خێزانانه‌ی ئاواره‌بوون پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌یاندنی هاوكاریی له ناوچه‌كه‌دا.
پێشتر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ئۆپه‌راسیۆنەکە له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا 200 هه‌زار كه‌س ئاوارە بوون، له قۆناغی داهاتووشدا له خراپترین هه‌لومه‌رجدا ئەگەر هەیە یەک ملیۆن كه‌س له مووسڵ ئاواره ببن، له‌وانه‌ش 700 هه‌زاریان پێویستیان به په‌ناگه و شوێنی حەوانەوە هه‌یه.