Muhammet Ali Kemal
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هێیكۆ ماس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، ئێنزۆ مواڤێرۆ ئاشكرایانكرد خوازیارن چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه كه توانای جێبه‌جێكردنی هه‌بێت بۆ وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانی ده‌ریای ناوەڕاست بدۆزرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان هێیكۆ ماس و ئێنزۆ مواڤێرۆ، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كێشه‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانی ده‌ریای ناوەڕاست و دهربازكردنیان بۆ وشكانیی تاوتوێكراوه و تیایدا هاتووه "هه‌ردوو وه‌زیر هاوڕابوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له، دادپه‌روه‌رانه و كه توانای جێبه‌جێكردنی هه‌بێت بۆ وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌جیاتی چاره‌سه‌رکردنی كاتی بۆ یه‌ك جار".
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ماس و مواڤێرۆ، هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كانی ده‌ریای ناوەڕاست له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه بڕیاره رۆژانی ٢٩-٣٠ی ئاب له هێلسینكی به‌ڕێوه‌بچێت، بخرێته به‌رباس و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "پێویسته لێره‌دا ئامانج بریتی بێت له‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك له ئه‌ورووپا بدۆزرێته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگیی و به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌ش بێت".
- كێشه‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان لە ده‌ریای ناوەڕاست
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌ریای ناوەڕاست كه ده‌كه‌وێته نێوان ئیتاڵیا، ماڵتا و لیبیاوه له میانی ساڵانی رابردوودا یه‌كێكه له‌و رێڕه‌وانه‌ی كه به مه‌به‌ستی په‌ڕینه‌وه له ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌ورووپا زوو زوو به‌كارهێنراوه.
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی وڵاته جۆراوجۆره‌كان كه به كاره‌كانی رزگاركردن له‌و رێڕه‌وه هه‌ڵده‌ستن، كۆچبه‌ران به‌هۆكاری "پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ" و "ئه‌منیی" ره‌وانه‌ی ته‌رابلوس ناكه‌نه‌وه.
ئه‌و رێكخراوانه هه‌وڵده‌ده‌ن كۆچبه‌ره‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا و ماڵتا كه له رووی جوگرافییه‌وه نزیكترین شوێنن له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌ریای ناوەڕاست بگوازنه‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته نایانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه وه‌ربگرن، رێكخراوه‌كان به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه.
ئیتاڵیا و ماڵتا به هۆی ئه‌وه‌ی له میانی ساڵانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ریان وه‌رگرتووه و هیچ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كیان له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌وباره‌یه‌وه نه‌دیوه، چیتر نایانه‌وێت كۆچبه‌ره نایاساییه رزگاركراوه‌كان بگرنه خۆیان.
ئیتاڵیا دوایین جار له پێنجی ئابدا پاكێجێكی نوێی ئه‌منیی له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكردبوو كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی به‌گشتیی و سزا و رێكار دژی ئه‌و رێكخراوانه به‌تایبه‌ت له خۆده‌گرێت كه كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له ده‌ریای ناوەڕاست رزگارده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی كه پاكێجه ئه‌منییه‌كه بوو به یاسا و په‌سه‌ندكرا، سزای هاوشێوه‌ی یەک ملیۆن یورۆ پێبژاردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌بێ مۆڵه‌ت دێنه خاكی ئه‌و وڵاته، یان ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كهشتییهكانیاندا پێشبینی ده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م رێوشوێنانه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رده‌وامن له رزگاركردنی كۆچبه‌ران.