Selen Temizer,Halit Süleyman
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
حه‌له‌ب - AA
هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا به‌پشتیوانیی سوپای توركیا، دوو كیلۆمه‌تریان ماوه بگه‌نه نێو شارۆچكه‌ی باب كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و له‌ده‌ستی داعشدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئانادۆڵو هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد كه ماوه‌ی سێ رۆژه له‌سه‌ر هێڵی مارع-جه‌رابلوس له‌پێشڕه‌ویدان، پێیان ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه.
دوای ئه‌وه‌ی زانرا هێزه‌كانی په‌یه‌ده له شارۆۆچكهی باب نزیكبوونه‌ته‌وه، سوپای سووریای ئازاد پێشڕه‌وییه‌كانی خێراتر كرد و گونده‌كانی حه‌زوان، سوسیان، الدانا، قریان، ئوگلان و عه‌ولان و چه‌ند نشینگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ده‌ستی داعش رزگاركرد.
به‌م جۆره سوپای سووریای ئازاد به پشتیوانیی سوپای توركیا، دوو كیلۆمه‌تری ماوه بگاته نێو شارۆچكه‌ی باب.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا تا ئێستا هه‌زار و 600 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له تیرۆرستان پاككراوه‌ته‌وه و به‌قووڵایی 27 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه پاككراوه‌ته‌وه.