Ali Mukarrem Garip
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
كه‌ركووك - AA
ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له گونده‌واره‌كانی باشووری كه‌ركووك خۆیان حه‌شارداوه، ده‌ستیپێكرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كردیانه سه‌ر چەکدارانی حه‌شدی شه‌عبی، ئۆپه‌راسیۆنێك له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد".
خه‌تاب عومه‌ر باسی له‌وه‌كرد ئامانجیان ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ئه‌و پاشماوانه‌ی داعش كه له ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه، پاكبكه‌نه‌وه و رایگه‌یاند "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پۆلیسی فیدرالی، سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیپێكردووه و رووبه‌رێكی بەرفراوان له باشووری شاره‌كه ده‌گرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتریش ئۆپه‌راسیۆنی له‌و جۆره ئه‌نجامدراون، به‌ڵام هێشتا له گوندهوارهكاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بوونیان هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له ئه‌نجامی پێكدادانێكدا كه سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ له نزیك گوندی سهعدوونییه باشووری كه‌ركوك رووی دا، ٢٧ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و چه‌كدارانی داعش ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه تێكبده‌ن.