Cankut Taşdan
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بۆ سەر کەمپ و حەشارگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی مەتینا لەناو سنووری هەرێمی کوردستان، چەندین مۆڵگە و کۆگای چەکی رێکخراوەکە لەناوبران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە سوپا بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی کەمپەکانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز.
لەو چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگییەکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، دوێنێ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر کەمپەکانی پەکەکە لە ناوچەی مەتینا ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەو مۆڵگە و کۆگای چەک و تەقەمەنیانەی کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەکە بەکاردەهێنرێن، لەناوبران.
لە لایەکی ترەوە لە ناوچەی گوندەواری شارۆچکەی رەفاهیە سەر بە پارێزگای ئەرزینجان، هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراو تیایدا سێ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کە لە ئامادەکاری هێرشدابوون، کوژران.