Şenhan Bolelli,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا – AA
سەرۆکی حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت رایگەیاند "حکوومەتەکەی ئێمە بەهیچ شێوەیەک لە بەڵێنەکانی پاشگەز نابێتەوە".
کارلێس پیگدێمۆنت لە پەیامێکدا بۆ گەلی کەتەلۆنیا کە لە کەناڵی فەرمی کەتەلۆنیا پەخش کرا، ئاماژەی بەوە دا کە تاکو ئێستا سوورن لەسەر بەڵێنەکانیان لەبارەی هەوڵی سەربەخۆیی.
سەرۆکی حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئاسایشی خۆیان هاوشێوەی جاران دەپارێزن و خۆیان لە هەموو جۆرە پێکدادانێک دەبوێرن و گوتی: "شکۆمەندانە بەردەوام دەبین لە بە بەهێزی مانەوەمان. دەیسەلمێنین کە دەتوانین ئەو خەونە بەدیبهێنین کە ئاواتی بۆ دەخوازین. ئەگەر بە ئاشتیخوازانە بەردەوام بین لە قۆناغەکە و بە یەکڕیزی بمێنینەوە هەست بە بەهێزی دەکەین. بەو جۆرە هەڵسوکەوتەش جیهان پێمان سەرسام دەبێت".
کارلێس پیگدێمۆنت رەخنەی لە فلیپی شەشەم شای ئیسپانیا گرت لەبارەی گرژییەکان و گوتی: "ئەگەر دەستوور شای وەک ناوبژیوانێکیش دان پێدانابێت ئێوە بەو کارە هەڵنەستاون. هاوشێوەی سیاسەتی سەرۆکی دەوڵەت (سەرۆکوەزیران) ماریانۆ راخۆی پەیامێک بڵاوناکەینەوە کە کەتەلۆنیا بە هیچ دانانێت. بەمجۆرە نییە. ئێوە زیاتر گەلی کەتەلۆنیاتان بێهیوا کرد. وەک ئێوە بیرناکەینەوە. ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان دووچاری توندوتیژی بوونەوە لە لایەن پۆلیس".
سەرۆکی حکوومەتی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت جەختی لەسەر ناوبژیوانی نێودەوڵەتیش کردەوە بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان.