Muhammet Ali Kemal
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2016
ئاماژە بەوە دەکرێت ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ کە سێ هەفتە لەمەوبەر بەهۆی کەمیی هێزەوە لەلایەن سوپای عێراقەوە وەستێنرا، لە ئێستادا بەپشتیوانی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەرەی مەخموورەوە دەستیپێکردووەتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکە بەناوی لەتیف هاشم، گوتی: ''هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکە و بارەگاکانی داعشیان لە گوندی مەهانە و دەوروبەری بۆردومان کرد. دواتر سەربازەکانمان بەتەواوەتی گوندەکەیان کۆنترۆل کرد''.
هاشم باسی لەوە کرد پێکدادانی سەخت لە نێوان سوپا و چەکدارانی داعشدا درێژەی هەیە و بەرەوپێشچوون بەرەو گوندەکانی دیکەی ناوچەکە بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنەوەیان بەردەوامە.