Muhammet Ali Kemal
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2016
دوێنێ لە ناوچەی دوێبقی باکووری حەلەب، کە ١٢ کیلۆمەتر لە دووریی سنووری تورکیا و ٢٦ کیلۆمەتر لە دووریی شاری کلیسەوە دێت و بەدەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، هێرشکرایە سەر سەکۆکانی تەقاندنی مووشەک و بینایەکی سێ نهۆمی، بەو هۆیەشەوە ١٣ لەو تیرۆریستانەی کە لە بیناکەدا بوون کوژران و نزیکەی ١٥٠ مووشەکی کاتیۆشا لەناوبران.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو ١٣ تیرۆریستەی لە بیناکەدا بوون، کوژراون و حەوتی دیکەیان بریندار بوون. ١٥٠ مووشەکی کاتیۆشاش کە لە نهۆمی ژێرەوەی بیناکەدا بوون، لەناوبراون.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بیناکە لە رێگەی قازیفەی ''زریان''ەوە کراوەتە ئامانج.