Ruslan Rehimov
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
کیێڤ - AA
ئاماژە بەوە دەکرێت سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، زیاتر لە ١٣ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ئاماری زیانەکانی سوپای رووسیای لە ٢٤ی شوبات تا ١٥ی ئادار بڵاوکردەوە.
بەپێی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا زیاتر لە ١٣ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لەدەستداوە، هەروەها ٨١ فڕۆکە، ٩٥ هێلیکۆپتەر، ٤٠٤ تانک، هەزار و ٢٧٩ زرێپۆش، ١٥٠ تۆپهاوێژ ، ٦٤ راجیمە و ٣٦ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خاپوور کراون.
هەروەها سوپای رووسیا ٦٤٠ ئۆتۆمبێل، سێ بەلەمی خێرای سووک، ٦٠ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.