Ahmet Furkan Mercan
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
تۆکیۆ - AA
ژاپۆن ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی G-7دا، هەوڵ دەدەن پەیوەستییان بە وزەی رووسیا کەم بکەنەوە.
وەزیری ئابووریی، بازرگانیی و پیشەسازی ژاپۆن، هاگیودا کۆیچی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، باسی لەوە کرد کە لە دوای سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر رووسیادا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، بە دوای سەرچاوەی جێگرەوەدا دەگەڕێن.
هاگیودا کۆیچی باسی لەوە کرد کە ژاپۆن لەگەڵ وڵاتانی G-7 و لەژێر رۆشنایی هاریکاری وزەدا، هەوڵ دەدات پەیوەستی بە سەرچاوەکانی وزەی رووسیاوە کەم بکاتەوە.
وەزیری ئابووریی، بازرگانیی و پیشەسازی ژاپۆن، هاگیودا کۆیچی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی سەرچاوەکانی وزەی نوێ هەمەجۆر دەکات بە وزەی بوونەوە و هێزی ئەتۆمیشەوە و رایگەیاند ''ئامانجمانە لە رێگەی گازی سروشتی شلکراوە لە دەرەوەی رووسیا و پرۆژەکانی دیکەوە سەرچاوەکانی هێزی جێگرەوە دابین بکەین''.
هاگیودا کۆیچی ئەوەشی خستەڕوو کە دۆخی وزە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە دەگۆڕێت و رایگەیاند ''گۆڕینی ئاراستە لە ناکاو ئەستەم دەبێت، بەڵام دەبێت ئامانجمان ئەوە بێت لە داهاتوودا پەیوەستیمان بە رووسیاوە کەم بکەینەوە''.