Ekrem Biçeroğlu
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
قودس- AA
لیژنەی پلاندانان سەربە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، رەزامەندی دەربڕی لەسەر دروستکردنی ٣٧٢ یەکەی نیشتەجێبوونی جوولەکە لە کەناری رۆژئاوا.
کەناڵ ٧ی ئیسرائیلی کە بە نزیکی لە جوولەکە توندڕەوەکان ناسراوە، لە هەواڵێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە دوو ساڵی رابردوودا لیژنەی پلاندانان رەزامەندی لەسەر دروستکردنی چەند شوێنێکی بازرگانی و زانکۆیەک لە ناوچەی نیشتەجێبوونی کریات ئەربەع لە شاری خەلیل، دەربڕیوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە لیژنەکە رەزامەندی لەسەر دروستكردنی ٣٧٢ یەکەی نوێی نیشتەجێبوونی جوولەکە دەربڕیوە، لە ساڵانی رابردووشدا لیژنەکە رەزامەندی لەسەر بنیاتنانی زیاتر لە هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی جوولەکە نیشان دابوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی ١٩٦٨دا یەکەکانی نیشتەجێبوونی کریات ئەربەع لە شاری خەلیل سەربە کەناری رۆژئاوا بە شێوەیەکی نایاسایی دروستکراوە و بەگوێرەی نووسینگەی ناوەندی ئاماری ئیسرائیل لە ئێستادا زیاتر لە حەوت هەزار و ٥١٠ یەکەی نیشتەجێبوونی جوولەکە لە کریات ئەربەع هەن.