Barış Seçkin
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
رۆما- AA
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا، شەوی رابردوو لە دەریای ناوەڕاست ٢٩٦ کۆچبەری نایاساییان رزگار کرد.
لەو بارەیهوە هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا، راگەیەنداروێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لەڕێگهی سێ بەلەم و فڕۆکەیەکەوە ئۆپەراسیۆنێک بۆ رزگار کردنی کۆچبەران ئەنجامدراوە و ٢٩٦ کۆچبەر رزگار کراون.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشەوە رێکخراوی سی-ۆچ کە رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی ئەڵمانییە، لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بەندەرێکی ئارام بۆ گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانە دروست بکات کە دەچنە ئیتاڵیا و ماڵتا، بەڵام ئیتاڵیا ئەم داواکارییەی رەت کردووهتەوە و ماڵتاش تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.
جێی ئاماژەیە لە ساڵانی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری نایاسایی لەڕێگهی لیبیاوە هەوڵیان داوە لە ئەفریقاوە خۆیان بگەیەننە ئەورووپا.
لە کاتێکیشدا ئەو کۆچبەرانە رووبەڕووی دۆخی نەخوازراو دەبنەوە لهجیاتی حکوومەتەکانی ئەورووپا، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ئەورووپا بەهانایانەوە دەچن.