Mohammed Baqi Hussein
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا تێرێزا مای له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكه‌وه دوای نوێژی ته‌راوێح له‌نزیك مزگه‌وتی فێنسبێری پاركی باكووری له‌نده‌ن مسوڵمانانی كرده ئامانج رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی بریتانیا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته تێرێزا مای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌كاته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، مای له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌لامارێكی تیرۆریستی بێت.
له‌په‌لاماره‌كه‌ی له‌نده‌ندا پیاوێك له‌شوێنی رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه هێشتا چاره‌سه‌ری هه‌شتیان له نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی له‌نده‌نیش، یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لێكۆڵینه‌وه له په‌لاماره‌كه ده‌كات كه له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و خه‌ڵكی له‌سه‌ر شۆسته‌ی نزیك مزگه‌وتی فێنسبێری پارك كردووه‌ته ئامانج.
پۆلیسی له‌نده‌ن رایگه‌یاندووه كه شۆفێره 48 ساڵه‌كه وه‌ك رێوشێوێنێك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و بڕیاره وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان تێستی عەقڵی بۆ ئه‌نجامبدرێت.