Abdullah Shukur
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
لەمڕۆ بەدواوە بەرنامەی تەلەگرام لە وڵاتی ئێران قەدەغە کرا.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە نووسراوەی لە سەرۆکایەتی داواکاری تاران بڵاوکراوەتەوە، لەمڕۆ بەدواوە بەرنامەی تەلەگرام لە وڵاتی ئێران قەدەغە کرا.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھەڵسەنگاندن بۆ سکاڵاکانی سەر ئەو بەرنامەیە کراوە و دواتریش ئەم بڕیارە دەرکراوە.
تەلەگرام وەک ھۆکاری سەرەکی ئەنجامدانی ھێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر مەزارگەی ئایەتوڵا خومەینی و پەرلەمانی ئێران لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧ و کوژرانی دەیان کەس بەھۆی رووداوەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پار دادەنرێ.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەرنامەی تەلەگرام بە شێوەیەک قەدەغە کراوە کە شکاندنی پاسوۆردەکەشی زۆر ئەستەمە.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا پرسی "زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی" وەک ھۆکارێکی دیکەی قەدەغەکردنی ئەو بەرنامەیە دانراوە.
راشگەیەنرا کە سزا بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنرێ کە ئەو بەرنامەیە بەکاردەھێنن.