Enes Canlı,Zeynep Tüfekci Gülay
21 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2025
تەل ئەبیب - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کردەوە سەر تەل ئەبیب پایتەخی ئیسرائیل.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل، سیستەمی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیل ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەکار خراوەتەوە.
لە تەل ئەبیب سەرەتا زەنگی ئاگادارکردنەوە و دواتر دەنگی تەقینەوە بیسترا.
بە پێی میدیای ئیسرائیلی زیاتر لە ١٠ مووشەک ئاراستەی وڵاتەکە کراوە.
فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە کە، هیچ زانیارییەک لەبارەی کەوتنی مووشەکەکان و برینداربوونی خەڵکیان پێ نەگەیشتووە.