Reza Abdi Behrouz,Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ – AA
٣٥ كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی له بازاڕی گۆڕینه‌وه‌ی دراو، زێر و ئۆتۆمبێلدا له ئێران ده‌ستگیركران.
بەڕێوه‌به‌ری ئاسایشی تاران به ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنای راگه‌یاندووه كه هۆشداریان داوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كان بقۆزنه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی داهاتی زیاتر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ٣٥ كه‌سیان لێ ده‌ستگیركردوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە كه پێنج له‌و كه‌سانه ده‌ستبه‌سه‌كراون و ئه‌وانی دیكه‌یش هێشتا هه‌ر ده‌ستگیركراون.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ئێران، موحسین ئه‌جه‌ی رایگه‌یاندبوو، ٢٩ كه‌سیان به تۆمەتی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركردووه.
دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك به‌های دۆلار و زێڕ له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیووه.