Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف ئاشکرایکرد وڵاتە ئەورووپییەکانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، دانە دانە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کۆبوونەتەوە کە نەوت لە ئێران دەکڕن و پێشنیازی ئەوەیان بۆ کردوون "بێ ئەوەی گوێ بە سزاکانی ئەمریکا بدەن، بەردەوام بن لەسەر هاوردەکردنی نەوت".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بەناوبانگی "ئێران"، محەمەد جەواد زەریف باسی لەوەکردووە لەدوای کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، وڵاتە ئەورووپییەکانی بەشدار لە رێککەوتنەکە (ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا) لە رووی پاراستنی رێککەوتنەکە لەو ئاستەدا نەبوون کە ئێران چاوەڕێی دەکرد، بەڵام لەسەر رێگە راستەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردووەتەوە وڵاتە ئەورووپییەکانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، دانە دانە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کۆبوونەتەوە کە نەوت لە ئێران دەکڕن و پێشنیازی ئەوەیان بۆ کردوون "بێ ئەوەی گوێ بە سزاکانی ئەمریکا بدەن، بەردەوام بن لەسەر هاوردەکردنی نەوت".
باسی لەوەشکردووە لە پاڵ ئەوەدا و سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا هەوڵەکانی ئاسانکردنی کاروبارەکان لەگەڵ بانکی ناوەندیی ئێران‌دا لە لایەن بانکە ئەورووپییەکانەوە درێژەی هەیە و گوتی: "دژایەتییکردنی سزاکان لە لایەن ئەورووپاوە، ئەمریکای تەنیا کردووە".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به سزاخستنه سه‌ر نه‌وتی ئێران له 5ی تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بوه‌ستێنێت، محەمەد جەواد زه‌ریف گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان نایانه‌وێت حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كی دوور له تێگه‌یشتوویی و نامومكین له بیربكه‌ن به دڵنیاییه‌وه پێویسته له ئاكامه‌كانی ئه‌مه ئاگادار بن، به دڵنیاییه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ناڕه‌خسێت كه گوایه 'ئه‌گه‌ر ئێران نه‌وتی هه‌نارده نه‌كرد ئه‌وا وڵاتانی دیكه هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عومان و سویسرا داوای نێوه‌ندگیریان كردووه له نێوان ئێران و ئه‌مریكا، به‌ڵام هێشتا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و دوو وڵاته رووینه‌داوه و گوتی: "سویسرا وه‌ك وڵاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ئێران ده‌پارێزێت نزیكه‌ی ٣٩ ساڵه ئه‌و جۆره په‌یامانه دەهێنێت و هێشتاش له‌م هه‌وڵانه‌ی به‌رده‌وامه، به هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئه‌م جۆره داواكاریانه ئاسایین".
محەمەد جەواد زه‌ریف تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه عومان بۆ هێوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه داوای نێوه‌ندگیری كردووه، به‌ڵام هێشتا له‌به‌رنامه‌یاندا نییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆببنه‌وه.