Haydar Şahin
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2023
تاران - AA
ئێران رایگەیاند کە یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش/خۆراسانی دەستگیرکردووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران پشت بەستن بە راگەیەندراوێکی یەکەی فەجر سەربە سوپای پاسداران لە پارێزگای فارس بڵاوی کردووەتەوە، تۆڕی ئۆپەراسیۆن و میدیای داعش/خۆراسان دیاریی کراوە و ئەندامی سەرەکی رێکخراوەکە دەستگیرکراوە.
ئاماژە بە ناسنامەی کەسەکە نەکراوە، بەڵام ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و لە هەندێک پارێزگا لەوانەش تاران هەوڵی دۆزینەوەی لایەنگرانی توندڕەوی داوە بەمەبەستی هێنانیان بۆ ناو رێکخراوەکە.
باس لەوەیش کراوە کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیاری ئەو هێرشە بووە کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا کرایە سەر مەزاری شا چەراغ لە شاری شیراز و بەهۆیەوە ١٣ کەس کوژران و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.